پێشبینی دەکرێت سبەی لە 28 هەزار قوتابخانەی عێراق مامۆستایان بایکۆتی دەوام بکەن

چاوه‌ڕان ده‌كرێت سبه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام له داموده‌زگاكانی عێراق، پرۆسه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كاندا بوه‌ستێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدراڵ داواكارییان هه‌یه.
پێشبینی ده‌كرێت، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 6ـی نیسانی 2025، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام له داموده‌زگاكانی عێراق، پرۆسه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كاندا بوه‌ستێت و مامۆستایان نه‌چنه پۆله‌كان و 28 هه‌زار قوتابخانه ده‌وامیان تێدا نه‌كرێت.
هه‌زاران مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدراڵ ئاماده‌كارییان كردووه بۆ بایكۆتی ده‌وام له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه، له كاتێكدا واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی، نزیك بووه‌ته‌وه.
له‌م باره‌وه، سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، سبه‌ی بۆ به‌دواداچوونی داواكارییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ده‌كات و داواكارییه‌كی 9 خاڵی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ ده‌كات.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدراڵ داوای زیادكردنی ده‌رماڵه ده‌كه‌ن له 150 هه‌زاره‌وه بۆ 300 هه‌زار دینار، یاخود زیادكردنی ڕێژه‌ی 50%ـی ده‌رماڵه‌ی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تییان وه‌كوو ئه‌وه‌ی له یاسای مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ساڵی 2008ـدا هاتووه.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدراڵ هاوكات داوای پێدانی پارچه‌زه‌وییه‌كی شایسته ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كارپێكردنی "یاسای پاراستنی مامۆستایان" بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی له عێراق ڕووبه‌ڕووی مامۆستایان ده‌بێته‌وه.
940 هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر، میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدراڵن و ساڵانه زیاتر له 10 تریلیۆن دینار له بودجه‌ی گشتیی بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته ته‌رخان ده‌كرێت.
