سەرۆک بارزانی و ئاراس حەبیب دۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق کۆبوونەوە و، بیروڕایان لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و بارودۆخی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
سێشەممە 8ـی نیسانی 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئاراس حەبیب، سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق کرد.
لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و بارودۆخی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
