فیدان: متمانه‌مان به عێراق هه‌یه به ته‌واوه‌تی ڕووبه‌ڕووی په‌كه‌كه ببێته‌وه

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، متمانه‌یان به عێراق هه‌یه چۆن ڕووبه‌ڕووی داعش بووه‌وه، به هه‌مان شێوه‌ش به ته‌واوه‌تی ڕووبه‌ڕووی په‌كه‌كه ببێته‌وه.
سێشه‌ممه، 8ـی نیسانی 2025، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن و متمانه‌یان به عێراق هه‌یه چۆن ڕووبه‌ڕووی داعش بووه‌وه، به هه‌مان شێوه‌ش به ته‌واوه‌تی ڕووبه‌ڕووی په‌كه‌كه ببێته‌وه.
هاكان فیدان جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا زۆر گرنگه و چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی گرنگ له خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌نقه‌ره ناتوانێت ده‌ستبه‌ردارییان ببێت.
فیدان گوتووشیه‌تی، په‌كه‌كه ڕێكخراوێكی تیرۆریستییه و به‌شێك له خاكی عێراق واته خاكی كورد و عه‌ره‌بی ئه‌و وڵاته له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان شنگالی داگیر كردووه و پێویسته حكوومه‌تی عێراق ڕێكاری به‌رانبه‌ر بگرێته به‌ر.