شاندێکی یەکێتی سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی کرد

شاندێکی یەکێتی بە مەبەستی پیرۆزبایی دووبارە کردنەوەی، سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی کرد.
چوارشەممە، 09-04-2025، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سیروان کوێخا نەجم، جێگری سەرپەرشتیی یەکێتی لە کەرکووک – سەڵاحەددین، بە مەبەستی پیرۆزبایی دووبارە کردنەوەی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە تاجەگوڵینەوە سەردانی بارەگەکەیان کرد.
شاندەکەی یەکێتی لەلایەن هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی پێشوازی لێ کرا.
ڕۆژی شەممە 5ـی نیسانی 2025، دوای تێپەڕینی نزیکەی هەشت ساڵ بەسەر ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارتی، لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک کرایەوە.