پرۆگرامی خۆراکی جیهانی: یەمەن پێنجەمین وڵاتی مەترسیدارە بۆ کاری ڕێکخراوە مرۆییەکان

ڕاپۆرتێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌مه‌ن یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی بۆ كاری ڕێكخراوه مرۆییه‌كان مه‌ترسیداره؛ ده‌شڵێت، حووسییه‌كان ژینگه‌ی یه‌مه‌نیان بۆ كاری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناله‌بار كردووه.
هه‌ینی، 11ـی نیسانی 2025، پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانیان له یه‌مه‌ن ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه و ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌تی كه حووسییه‌كان كۆتوبه‌ندیی توندیان خستووه‌ته سه‌ر كاره‌كانیان.
پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه‌می و نه‌بوونی بڕی پاره‌ی پێویست و په‌ره‌سه‌ندنی دینامیكی ململانێكان له یه‌مه‌ن دوو هۆكاری دیكه‌ن كه وایكردووه كاره‌كانیان له‌و وڵاته وه‌كوو پێویست نه‌بێت.
پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، یه‌مه‌ن له كۆی 85 وڵاتی جیهان، پێنجه‌مین وڵاتی مه‌ترسیداره بۆ كاری ڕێكخراوه‌كه‌یان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی دیكه.
هه‌ینی، 28ـی ئاداری 2025، ڕێكخراوی پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی ڕایگه‌یاند، له ساڵی 2025ـدا به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، به ڕێژه‌ی 40% ڕووبه‌ڕووی كورتهێنانی پاره‌داكردن بوونه‌ته‌وه.
پرۆگرامی خۆراكی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كورتهێنانی پاره‌داركردنی ڕێكخراوه‌كه زیان به ملیۆنان مرۆڤی سه‌ر زه‌وی ده‌گه‌یه‌نێت كه پشت به هاوكارییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌به‌ستن.
ڕێكخراوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردبوو، ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر، پاره‌داكردنی ڕێكخراوه‌كه‌یان كه‌م كردووه، به‌ڵكوو له بری ئه‌وه پاره‌یان بۆ بودجه‌ی به‌رگریی زیاد كردووه.
ئه‌و ڕێكخراوه گوتبووی، هه‌ر یه‌ك له یه‌مه‌ن، سووریا، لوبنان، باشووری سوودان، چاد و ئه‌فغانستان زۆرتریان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت هاووڵاتییانیان تووشی برسیه‌تیی ده‌بنه‌وه.