ترەمپ لە کۆشکی سپی وێنەی ئۆباما بۆ وێنەی خۆی دەگۆڕێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وێنەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بە تابلۆیەک کە دیمەنی هەوڵی تیرۆرکردنەکەیەتی، گۆڕی.

کۆشکی سپی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاو کردەوە، کەسانێک بەلای تابلۆ نوێیەکەی ترەمپدا تێدەپەڕن کە پێشتر وێنەی ئۆبامای لەجي هەڵواسرابوو.

تابلۆ نوێیەکە، ئەو ساتە نیشان دەدات دۆناڵد ترەمپ، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، لە ویلایەتی پنسیلڤانیا لە مانگی تەمموزی 2024، چەکدارێک تەقەی لێ کرد و بە سوکی گوێی بریندار کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ترەمپ وێنەی ئۆبامای بۆ دیوەکەی تری هۆڵی سەرەکیی چوونە ژوورەوەی کۆشکی سپی گواستووەتەوە.

ئەمە هەنگاوێکی "نائاساییە" بۆ سەرۆکێک، چونکە زۆربەی سەرۆکەکان لە کاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی، چاوەڕێی ئەوە دەکەن تابلۆیان هەڵواسرێت، هەروەک تابلۆی سەرۆکەکانی دیکە کە 200 ساڵ لەمەوبەر دروستکراوە و هێشتا لە کۆشکی سپی هەڵواسراون.

 

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment