فوئاد حوسێن لەلایەن عراقچییەوە بانگهێشتی تاران کرا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لایه‌ن هاوتا ئێرانییه‌كه‌یه‌وه بانگهێشتنامه‌یه‌كی پێ ده‌گات و له وه‌ڵامیشدا پێی ده‌ڵێت، عێراق پشتیوانی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات بۆ سه‌قامگیریی ئه‌منی و هه‌رێمی.
دووشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه بانگهێشتنامه‌یه‌كی له لایه‌ن عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه پێ گه‌یشتووه بۆ سه‌ردانیكردنی تاران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، فوئاد حوسێن پشتیوانی عێراق بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه ده‌بێته مایه‌ی سه‌قامگیریی ئه‌منی و هه‌رێمی دووپات كردووه‌ته‌وه.
له لای خۆیه‌وه عراقچی گوتوویه‌تی، گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكی له ئایینده‌یه‌كی نزیك له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت.