کتێبی "از کویە تا طهران" بڵاو کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، د. کەژاڵ فەداکار، نووسەر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24 ڕایگەیاند، کتێبی "از کویە تا طهران بررسی هویت در شعر ملک الشعرا بهار و حاجی قادر کویی" بڵاو کردەوە.

نووسەر دەڵێت: ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمییە لەسەر پرسی شوناس لە شیعری حاجی قادری کۆیی و شاعیری فارسزمان، شای شاعیرانی بەهار (ملک الشعرا بهار)، لە بوارە جیاوازەکانی زمان، نەتەوە، ئافرەت و ئایین.

کەژاڵ فەداکار، لە شاری سنە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە دایک بووە، خوێندی سەرەتایی تا ماستەری لە سنە لە زمان و ئەدەبیاتی فارسی تەواو کردووە، دکتۆرای لە هەمەدان، لە زمان و ئەدەبیاتی لیریک بە پلەی نایاب تەواو کردووە. هەروەها مامۆستای زمان و ئەدەبیاتی فارسییە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

نووسەر، خاوەنی چەندان بابەتە لەسەر ئەدەبیات فارسی و کوردی و ئەدەبی و زیاتر لە 10 کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەشداریی کردووە و چەندان بابەتی لە گۆڤارە ئەکادیمییەکان بڵاو بووەتەوە.

نووسەر سێ کتێبی بڵاو کردووەتەوە، ئەوانیش بریتین لە "سیمای فۆلکلور در دیوانی نالی" و "بازتاب فرهنگ عامیانە" لەگەڵ "بررسی هویت در شعر ملک الشعرا بهار" و حاجی قادری کویی، 

ساڵی 2013 کەژاڵ فەداکار، خەڵاتی باشترین تێزی ماستەری لە زانکۆی سنە وەرگرتووە.

 

 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment