هەولێر و تاران جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەکەنەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و  جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیان لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژوەندیی هاوبەش کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

بە پێی ڕاگەیەنراوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ کرا.

هاوکات جەختیان لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گفتوگۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئيران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment