سەرۆك بارزانی بەشداریی پرسەی بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی دەكات

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی هەر لە تەمەنی لاویدا چەكی شەرەفی پێشمەرگایەتی بۆ بەرگریکردن لە نیشتیمان لە شان كرد و یەكێك بووە لە پێشمەرگەكانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و هەروەها هاوەڵی بارزانیی نەمر بووە لە پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس و چوونیان بۆ یەكێتیی سۆڤییەت.

 ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 14ی نیسانی 2025 سەرۆك مەسعود بارزانی، بە مەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بەشداریی لە پرسەی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی قارەمان و یەكێك لە یاوەرانی بارزانیی نەمر لە سۆڤییەت، خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی لە قەزای مێرگەسۆر كرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: پێشمەرگەی قارەمان بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی ڕۆژی سێشەممە 15ی نیسانی 2025 لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر لە تەمەنی 98 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێ دراوە، خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی هەر لە تەمەنی لاویدا چەكی شەرەفی پێشمەرگایەتی بۆ بەرگریكردن لە نیشتیمان لە شان كرد و یەكێك بووە لە پێشمەرگەكانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و هەروەها هاوەڵی بارزانی نەمر بووە لە پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس و چوونیان بۆ یەكێتیی سۆڤییەت.

باس لەوەش کراوە، لەدوای گەڕانەوی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە سۆڤییەت، خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی، بەردەوام بووە لە خەبات و كوردایەتی و بەشداریی لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا كردووە و هەموو ژیانی خۆی لە ڕێگەی كوردایەتی و بۆ سەرفرازیی گەلەكەی تەرخان كرد.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment