كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی ئێران و ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به دواخستنی كۆبوونه‌وه تهكنیكییهكهیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه بڕیار وابوو سبه‌ینێ به‌ڕێوه بچێت.
سێشه‌ممه، 22ـی نیسانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه تهكنیكییهكهیان له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكی كه له‌سه‌ر پێشنیازی عوممان بڕیار وابوو سبه‌ینێ به‌ڕێوه بچێت، بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دوا خراوه.
شەممە 19ـی نیسانی 2025، شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و لەگەڵ شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ وتیکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ، بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێو باڵوێزخانەی عوممان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا دانوستانیان ئەنجام دا.
دانوستانەکە کاتژمێر 9:30ـی بەیانی دەستی پێ‌کرد و نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند، هەردوو وڵات لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی تاران گفتوگۆیان کرد.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی دانوستانەکانی تاران و واشنتن وەڵامی مێدیاکانی وڵاتەکەی دایەوە و گوتی: دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کەشێکی ئەرێنی و بنیادنەر بەڕێوەچوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوە کرد، لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 23ـی نیسان، هەردوو وڵات لەسەر ئاستی تەکنیکی لە عوممان دانوستان دەکەن.
عراقچی باسی له‌وه‌ش كردبوو، لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 26ـی نیسان، ئەنجامی کۆبوونەوەی چوارشەممەی تیمە تەنکییەکانی هەردوو وڵات، هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.