پەیامنێری کوردستان24 کتێبێکی سەرۆک بارزانی پێشکەشی شای بەلجیکا دەکات

پەیامنێری کوردستان24 لە بەلجیکا، کتێبی "بۆ مێژوو"ـی سەرۆک بارزانی پێشکەشی فلیپی دووەم، شای وڵاتەکە کرد.
سێشەممە 29ـی نیسانی 2025، فلیپی دووەم، شای بەلجیکا، ئێوارەخوانێکی لە کۆشکی تایبەتی شا بۆ ڕۆژنامەنووسە بە تواناکان ڕێکخست و بارزان حەسەن، پەیامنێری کوردستان24، وەک تاکە ڕۆژنامەنووسی کورد بانگهێشتی ئێوارەخوانەکە کرا.
بارزان حەسەن، لەگەڵ شای بەجلیکا گفتوگۆی کرد و گوتی: زیاتر لە ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا کار دەکەم، وەکو وەبیرهێنانەوەیەک بۆ جەنابت دوو ساڵ لەمەوبەر لە کۆڕبەندی داڤۆس لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبوونەوەتان هەبوو.
هەروەها پەیامنێری کوردستان24، کتێبی "بۆ مێژوو"ـی سەرۆک بارزانی، بە زمانی فەرەنسی، پێشکەشی فلیپی دووەم، شای بەلجیکا کرد.
