بەلەمێکی هاوکاریی کە بەرەو غەززە دەڕۆشت هێرشی کرایە سەر

بەلەمێکی هاوکاریی فریدۆم فلۆتیلا کە بەرەو غەززە دەڕۆشت لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کرایە سەر .

ئەمڕۆ هەینی، 2ـی ئایاری 2025، بەلەمی سەر بە فلۆتیلا کە بەرەو غەززە دەڕۆشت، بە "سی ئێن ئێن"ی ڕایگەیاند "لە کەناراوەکانی ماڵتا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کراوەتە سەر.

هاوپەیمانی فلۆتیلا هەڵمەتی کۆتاییهێنان بە گەمارۆی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕاگەیاند و گوتی: 30 کەس لەناو کەشتییەکەدا بوو، هاوکاریی مرۆییان هەڵگرتبوو، لە نیوە شەودا هێرشی درۆنی کراوەتە سەریان.

یاسەمین ئاکار، ئەفسەری ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییەکە لە ماڵتا بە تەلەفۆن بە سی ئێن ئێن-ی گوت: ئێستا کونێک لە کەشتییەکەدا و خەریکە نوقم دەبێت.

ئاکار ئاماژەی بەوەش کردووە، بە پەیوەندی داوای یارمەتی لە وڵاتانی دراوسێی کردووە، لەنێویاندا ماڵتا، بەڵام بەلەمێکی بچووک لە باشووری قوبرسەوە بۆ هاوکاریکردن نێردراوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، دوای ناڕەحەتییەکی زۆر توانیومانە پەیوەندیی بکەین تیمی فڕۆکەوانییەوە.

ئاکار ئاماژەی بەوەش کرد، بەلەمەکە ئێستا 17 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ماڵتا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا دوورە و دوو جار لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کراوەتە سەر، باسی لەوەش کرد، ئامانجی هێرشەکە لە کارخستنی مۆلیدە کارەباییەکانی بەلەمەکە و لەناوبردنی بووە لە ئاوە نیودەوڵەتییەکەدا. 

هاوپەیمانی فلۆتیلا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، خۆی وەک تۆڕێکی نێودەوڵەتی چالاکوانی لایەنگری فەڵەستین وەسف دەکات، کە کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئەو ناوچەیە گەمارۆدراوە.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment