سالم بن بەریک بە سەرۆک وەزیرانی نوێی یەمەن دیاریی کرا

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌مه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ له شوێنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی یه‌مه‌ن دیاریی ده‌كات.
شه‌ممه، 3ـی ئایاری 2025، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند، سالم ساڵح بن به‌ریك، له شوێنی ئەحمەد عەوز بن موبارەک وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی یه‌مه‌ن دیاریی كرا.
سالم ساڵح بن به‌ریك له‌دایكبووی پارێزگای حه‌زه‌رمه‌وت له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌نه. ساڵی 2019 به وه‌زیری دارایی یه‌مه‌ن دانرا.
شەممە، 3ـی ئایاری 2025، ئەحمەد عەوز بن موبارەک، سەرۆک وەزیرانی یەمەن ڕایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە ڕەشاد عەلیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەمەن کردووە.
ئەحمەد عەوز بن موبارەک لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' نووسیبووی: داوا لە خوای گەورە دەکەم سەرکەوتن بە هەرکەسێک ببەخشێت کە شوێنگرەوەم بێت، داواش لە هەموو لایەک دەکەم پشتیوانی لێبکەن و لە دەوری کۆببنەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لەم بارودۆخە سەختەدا کە وڵاتەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت.
ئاماژەی بەوەش کردبوو "هەموو هەوڵێکم دا بۆ گەڕاندنەوەی دەوڵەت و شکستپێهێنانی کودەتای حووسییەکاندا، هەروەها هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدواداچوونی چاکسازی دارایی و ئیداری و ئاوەدانکردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە عەدەنی پایتەختم دا."
گوتبووشی: "ڕووبەڕووی چەندین کێشە و ئالنگاری بووەمەوە، ڕەنگە گرنگترینیان بێتوانایی لە بەکارهێنانی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆم بۆ بڕیاردانی پێویست بۆ چاکسازی لە ژمارەیەک دامەزراوەی دەوڵەتدا بێت، هەروەها نەمتوانی گۆڕانکارییە پێویستەکان لە حکوومەتدا بکەم."