تره‌مپ: دیموكراته‌كان له كۆنگرێس به‌زمی دوورخستنه‌وه‌میان ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات ئه‌ندامه دیموكراته‌كانی كۆنگرێس جارێكی مشتومڕی دوورخستنه‌وه‌یان له پۆسته‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ڕێگه له ئێران بگیرایه، ده‌كرا ڕێگه له هێرشه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر بۆ سه‌ر ئیسرائیل بگیرایه.
دووشه‌ممه، 5ـی ئایاری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) گوتی، چه‌په ڕادیكاڵه‌كان جارێكی دیكه دوورخستنه‌وه‌یان له پۆسته‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه به‌ر باس و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ گوتووشیه‌تی، دوو ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له كۆنگرێس كه كه‌س نایانناسێت و كه‌س ڕێزیان ناگرێت بۆ جاری بیسته‌م كه ته‌نانه‌ت نازانن هۆكاره‌كه‌یشی چییه، هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌ش كردووه، دیموكراته‌كان له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، چونكه سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ڕێك خستووه‌ته‌وه و ڕێگریی له هه‌ڵاوسان كردووه و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی به‌رانبه‌ر به ئۆكرانیا و ئێران نیشان داوه.
تره‌مپ ئاماژه‌یشی به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر ڕێگه له ئێران بگیرایه حه‌ماس پاره‌دار بكات، ده‌كرا ڕێگه له هێرشه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر بۆ سه‌ر ئیسرائیل بگیرێت.
تره‌مپ ده‌شڵێت: "وابزانم كاتی هاتووه وه‌كوو خۆیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان بكه‌ین و به‌هۆی تاوانه ڕاسته‌قینه‌كانه‌وه له كۆنگرێس دووریان بخه‌ینه‌وه."