ئه‌مه‌ریكا و حووسییه‌كان ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند و عوممانیش باس له نێوه‌ندگیریی ده‌كات

ئه‌مه‌ریكا و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نن، هاوكات عوممان باس له‌وه ده‌كات نێوه‌ندگیریی كردوون؛ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێت، ئامادەیی خۆیان بۆ راگرتنی هێرشەکان دەربڕیوە.
سێشه‌ممه، 6ـی ئایاری 2025، ئیسرائیل به هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی دیكه‌ی فراوانی كرده‌وه سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و له ئه‌نجامدا فڕۆكه‌خانه‌ی حوده‌یدییه به ته‌واوی په‌ك خرا.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند، حووسییەکان ڕایانگەیاندووە نایانەوێت چیدیکە شەڕ بکەن، لە بەرانبەردا ئەمه‌ریکاش ڕایگەیاندووە ئەگەر ئەوان لە دەریای سوور هێرشەکانیان ڕاگرن ئه‌وانیش هێرشەکانیان ڕادەگرن.
بەدر ئهلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان ڕایگه‌یاند، دوای چەند دانوستان و گفتوگۆیەک لە نێوان دەسەڵاتدارانی سەنعا و ئەمه‌ریکا، هەردوولا لەسەر ئاگربەست ڕێک کەوتن.
ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری سەرۆک ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پۆستێکی وەزیری دەرەوەی عوممانی ڕیتویت کردووە و تێیدا هاتووە، دوای گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی ئەم دواییەی سەڵتەنەی عوممان لەگەڵ ئەمه‌ریکا و دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار لە سەنعا، بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، هەردوولا گەیشتە ڕێککەوتن و ئاگربەست راگەیه‌نرا.
هه‌روه‌ها تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، حووسییەکان ئامادەیی خۆیان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان دەربڕیوە، ئەگەر هێرشەکانیان لە دەریای سوور ڕاگرن، ئەمه‌ریکاش هێرشەکانی ڕادەگرێت.