ئەمشەو قەڵای هەولێر ڕووناک دەکرێتەوە

ئەمشەو قەڵای هەولێر ڕووناک دەکرێتەوە و بەگوێرەی ماستەر پلانی نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە کار بۆ ئەوەکراوە لە داهاتوودا چەند خانەوادەیەک بگەڕێنەوە نێو قەڵا.
فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بوژانەوەی قەڵای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی ئایاری 2025، ڕایگەیاند، دوای کارێکی زۆر، پشتیوان بە خوای گەورە و بە دەستی ئەندازیار و کرێکاری کوردستانی، ئەمشەو زیاتر لەنیوەی خانووەکانی لێواری قەڵای هەولێر وەکو تاقیکردنەوەیەک بەشێوازێکی نوێ ڕووناک دەکرێنەوە.
بەگوێری زانیارییەکانی ماڵپەڕی کوردستان24، پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر قۆناغی زۆری بڕی‌و، بەڵام تاوەکوو ئێستا کارەکانی تەواو نەکراون، وەک ئەوەی لە ماستەر پلانی نۆژەنکردنەوەی قەڵاکەدا هاتووە، کار دەکرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چەند خانەوادەیەک بگەڕێنەوە نێو قەڵا و نیشەجێ بکرێن، بۆ ئەوەی ناوبانگی بەردەوامی ژیان لەنێو کۆنترێن قەڵای جیهان بەردەوام بێت.
چەند ساڵێکە نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر بەردەوامە و بەشی زۆری کارەکانی تەواوکراون و مزگەوتی گەورە و چەندین گەڕەک و شوێنی دیکە نۆژەن کراونەتەوە.
قه‌ڵاى هه‌ولێر یه‌كێكه له پێگه شارستانییه به‌رچاوه‌كانى هه‌ولێر ، كه خاوه‌نى ئه‌و شێوازه ته‌لارسازى و بیناسازی گرنگه، له ئاستى جیهاندا. به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان ئاماژه بە تەمەنی قەڵای هەولێر دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ماوەی دەسەڵاتی سۆمه‌ری، ئهكهدى، بابلى، ئاشووری، فارسه‌كان، یۆنانی، ئیسلامى و عوسمانى ده‌كەن.
له‌نێو قه‌ڵاى هه‌ولێر دیوه‌خانه‌كان، تهكییهكان، خانووى كه‌له‌پووری، باڵه‌خانه گشتییه‌كان، حه‌مام و مزگه‌وت و خانووى گه‌وره تێدایه. بێجگه له‌وه‌ش خاوه‌نى سێ گه‌ڕه‌كى فراوانه ، ئه‌وانیش سه‌راى و ته‌كیه و تۆپخانه و
دیواری شوراكه‌ى یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره ناوازه‌كانى قه‌ڵا هەژمار دەکرێت، كه له ڕووى توند و تۆڵییه‌وه ئێجگار پته‌وه.
بە گوێرەی توێژینەوە زانسیتییەکانی شوێنەوارناسی، دیوارى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ڵا به شێوه‌یه‌كى بازنه‌یی به‌ده‌ورى قه‌ڵاکەدا خولاوه‌ته‌وه، كه دیمهنێكى جوان و ناوازه‌ی پێ به‌خشیه .

