ئەمساڵ نزیکەی 8 ملیۆن کەس سەردانی ئیلام دەکەن

ڕەزا دارابی، جێگری پارێزگاری ئیلام بۆ کاروباری مەدەنی لە ئێران ڕایگەیاند، ساڵانە ئەو پارێزگایە پێشوازیی لە نزیکەی 8 میلیۆن سەردانکەر و ڕێبوار دەکات، لەوانە زیاتر لە 3.5 ملیۆن کەس لە وەرزی زیارەتی ئەربەعینییە بە دەروازەی سنووری مێهران دەپەڕنەوە. ئەمەش وای کردووە پەڕینەوەکە ببێتە خاڵێکی سەرەکیی بۆ حاجیان، کە زیاتر لە 55%ی کۆی هاتوچۆی حاجیان لە وڵاتەکەدا پێک دەهێنێت.
لە کۆبوونەوەیەکدا ئێوارەی دووشەممە لە بارەگای گواستنەوەی سنووری بۆ حاجیانی ئەربەعین بەڕێوەچوو و بە ئامادەبوونی بەرپرسی یەکێتیی گواستنەوەی سەرنشینانی شارەکانی ئێران، دارابی، جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی ژێرخانی و تواناکان لە دەروازەی سنووریی مێهران بۆ جێگیرکردنی زیادبوونی ژمارەی سەردانکەران بە تایبەت لە وەرزی گەشتیاری وەک ئەربەعین و نەورۆز کردەوە. گوتیشی: پارێزگاکە تەنیا لە وەرزی جەژندا زیاتر لە 500 هەزار گەشتیاری تۆمار کردووە.
دارابی ئاماژەی بەوەش دا، حاجی ئەمساڵی ئەربەعین هاوکات دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما، بۆ ئەمەش پەناگەی سێبەر و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل هەیە بۆ هەروەها کار ئاسانی بۆ گواستنەوەی حاجیانی ئەربەعین کراوە.
ڕوونیشی کردەوە، پارێزگارییەکە پلانێکی تۆکمەی هاتوچۆی بۆ شاری مێهران داڕشتووە، کە بریتییە لە ڕێکخستنی سیستماتیکی هاتنە ژوورەوە و دەرچوون لە شوێنەکانی وەستانی ئۆتۆمبێلی سەردانکەران بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت.
دارابی ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێژەی سەردانکەرانی گەڕاوە بە ڕێژەی 25% لە ڕێژەی سەردانکەرانی ڕۆیشتن زیاترە، ئەمەش تەحەدای لۆجستیکی زیاتری لێ دەکەوێتەوە کە پێویستی بە ڕێکارە پێشکەوتووەکان هەیە لە ناوەندی گواستنەوەی سنوورەکانەوە بۆ دڵنیابوون لە جووڵەی بێکێشە و کەمکردنەوەی دواکەوتنەکان.