له‌تیف ڕه‌شید: بڕیاره‌كه‌ی په‌كه‌كه هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا

سه‌رۆك كۆماری عێراق پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاری خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌رده‌بڕێت؛ هاوكات ده‌ڵێت، پێکەوە کار دەکەن بۆ گەیشتن بە خواستەکانی گەلانی ناوچەکە بۆ بونیاتنانی پەیوەندیی ئەرێنی و پته‌و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکدی و بەرژەوەندیی هاوبەش.
سێشه‌ممه، 13ـی ئایاری 2025، له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشوازی له بڕیاری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ كۆتاییهێنان به ململانێی چه‌كداری كرد.
له‌تیف ڕه‌شید له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، پشتیوانی له‌م بڕیاره‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن بۆ گرتنبه‌ری ڕێگه‌ی ئاشتییانه و دیموكراتی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ و شه‌ڕی چەکداری.
سه‌رۆك كۆماری عێراق گوتووشیه‌تی، ئه‌مه هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە بەرەو گفتوگۆی ڕاستەقینە و بونیاتنەر، و دروستکردنی کەشێکی لەبار بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمەلایەنە و بەردەوام کە کۆتایی به ململانێ، کارەسات و ئازارەکانی دەیان ساڵە بهێنێت و قۆناغێکی گرنگی پرۆسه‌ی سیاسی و دیپلۆماتی و پەرلەمانی دەست پێ دەکات.
له‌تیف ڕه‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پێکەوە کار دەکەن بۆ گەیشتن بە خواستەکانی گەلانی ناوچەکە بۆ بونیاتنانی پەیوەندیی ئەرێنی و پته‌و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکدی و بەرژەوەندیی هاوبەش و پاراستنی سەروەری و به‌هێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه.
دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەنجامی 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: لەژێر ڕۆشنایی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پەکەکە بڕیاری هەڵوەشانەوەی هەیکەلی ڕێکخراوەیی دا، هەروەها بڕیاری کۆتایهێنان بە خەباتی چەکداری و هەموو ئەو چالاکییانەی دا کە بەناوی ڕێکخراوەکەوە دەکرێن.