بەبێ سڕکردن نەشتەرگەریی بۆ هاووڵاتییەک کرا

لە شارۆچکەی کۆیە، نەخۆشێک بەهۆی هەوکردنی قاچێکی و ڕەشبوونی، نەشتەرگەریی بۆ کرا، بەڵام ئەو نەخۆشە تووشبووی چەندین نەخۆشی دیکە بوو، بۆیە بە ناچاری بەبێ سڕکردنی گشتیی نەشتەرگەری بۆ کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند: نەشتەرگەریی بۆ هاووڵاتییەکی تەمەن 88 ساڵان کراوە، بەبێ سڕکرنی گشتی، چونکە تووشبووی نەخۆشییەکانی شەکرە و فشاری خوێن و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و ناڕێکی دڵ بووه‌، بۆیە پەنایان بردووەتەوە بەر سڕکردنی دەمارەکانی قاچی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، قاچی ئەو هاوڵاتییە دووچاری هەوکردنی زۆر و ڕەشبوون هاتبوو، (+femoral nerve block    sciatic-popliteal block) بۆیە بە ناچاری و لە ڕێگەی ئامێری سۆنارەوه‌، نەشتەرگەرییەکەی بەسەرکەوتوویی بۆ كراوه‌.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment