ڕووسیا: ئاماده‌ین بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئه‌فغانستان هاوكاریی تاڵیبان بكه‌ین

سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا ئاماده‌یی وڵاته‌ی بۆ هاوكاریكردنی حكوومه‌تی تاڵیبان له پێشخستنی كه‌رته جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ ده‌شڵێت، مۆسكۆ ده‌توانێت هاوبه‌شی و هاوكارییه‌كی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ كابۆل دابمه‌زرێنێت.
هه‌ینی، 16ـی ئایاری 2025، ئەلێکسی ئۆڤەرشوک، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا له گوتارێكدا له میانی كۆڕبه‌ندی ئابووریی ڕووسی – ئه‌فغانی كه له كازان به‌ڕێوه ده‌چێت، ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تی ئێستای ئه‌فغانستان وڵاته‌كه‌ی یه‌ك خستووه‌ته‌وه و ئاماده‌یه ئابوورییه‌كه‌ی پێش بخات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕووسیا پێشوازیی لێ ده‌كات و ئاماده‌یه هاریكاریی بكات به‌تایبه‌ت له بواری پێشخستنی وزه و ژێرخانی ئابووری و ڕێگه‌وبان و ئاودێری.
ئەلێکسی ئۆڤەرشوک جه‌ختیشی كرده‌وه، مۆسكۆ ئاماده‌یه هاوبه‌شی و هاریكارییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ كابۆل دابمه‌زرێنێت.
له لای خۆیه‌وه، عه‌بدولعه‌زیز براده‌ر، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌فغانستان له گوتارێكدا ڕایگه‌یاند، تاڵیبان ئاماده‌یه له دیدگه‌ی ئه‌منی و یاساییه‌وه هاوكاریی وه‌به‌رهێنه‌رانی ڕووس بكات و ده‌یه‌وێت وڵاته‌كه بكاته ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانیی له ناوچه‌كه.
پێنجشه‌ممه، 17ـی نیسانی 2025، دادگای باڵای ڕووسیا ده‌رهێنانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی له لیستی تیرۆر په‌سند كرد وه‌كوو هه‌نگاوێك بۆ دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و كابۆل.
مێدیای ڕووسی بڵاویان كرده‌وه، دادوه‌ری كه‌یسه‌كه دوای دانیشتنێكی داخراو ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كه ده‌ستبه‌جێ ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن.
ڕووسیا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003ـوه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی خستبووه لیستی تیرۆر و به‌پێی یاسای ڕووسیا هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه تاوان بوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕیاره هه‌بووه، به‌ڵام به‌رپرسان و شاندی تاڵیبان له ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌شدارییان له چه‌ندین كۆڕ و كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسدا له ڕووسیا كردووه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای ڕووسیا له دوای ئه‌و یاسایه دێت كه له ساڵی ڕابردوو ده‌رچوو و ڕێگه‌ی به دادگاكان دا ناساندنی تاڵیبان وه‌كوو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌ڵپه‌سێرن.