سبەینێ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: سبەینێ مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

یەکشەممە 18ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، سبەینێ دووشەممە 19ـی ئایار، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە سەرجەمی تەمویلەکانیان لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 38 هەزار مامۆستایە و کۆی مووچەی مانگانەیان نزیکەی 19 ملیار دینارە، مووچەی مانگانەی هەر گرێبەستێک لەنێوان 400 - 500 هەزارە دینارە.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment