لاڤرۆڤ: مۆسكۆ له بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیگه‌رانه

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی دۆخی پێكهاته‌كانی سووریا ده‌رده‌بڕێت؛ ده‌شڵێت، گرووپه چه‌كداره‌كان له‌و وڵاته كۆمه‌ڵكوژیی ده‌كه‌ن.
سێشه‌ممه، 20ـی ئایاری 2025، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له گوته‌یه‌كدا له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی قیامه‌ی ئه‌رتۆدۆكسی له باره‌گه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ له بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیگه‌رانه.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دۆخی سووریا بۆ ڕووسیا مایه‌ی نیگه‌رانییه به‌تایبه‌تی كه گرووپه چه‌كداره توندڕۆكان پرۆسه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پاكتاوی نه‌ژادی و كۆمه‌ڵكوژیی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژادی و تائیفی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتوس شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.
یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی کەناراوەکانی سووریا هەزار کەسی تێپەڕاند.
هەمان ڕۆژ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی كۆماری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لێژنەیەکی سەربەخۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا پێ کهێناوە کە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە دەکات دەرهەق بە هاووڵاتییانی مەدەنی کراوە.
شەرع ئاماژەی بەوە كرد، ئەرکی لێژنەکە ئاشکراکردنی هۆکار و دۆخی ڕووداوەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی بەرپرسن لە تاوانی کۆمەڵکوژکردنەکە دەدرێنە دادگا، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کرد، هەموو هاوکارییەکی ئەو لێژنەیە بکەن.
هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی كۆ بووه‌وه و له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیای له‌باره‌ی سه‌ركۆنه‌كردنی توندوتیژییه‌كانی لازقییه و ته‌رتووس و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریای په‌سند كرد.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر ژێرخانی مرۆیی به‌تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌كانی سووریای كرد.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه، ئه‌و توندوتیژییانه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و سه‌ر بۆ شه‌ڕ و ئاڵۆزی تایفی له سووریا ده‌كێشێت. هاوكات داوای له لایه‌نه‌كانی سووریا كرد ئه‌و توندوتیژییانه ڕابگرن و ده‌سته‌به‌ریی ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان و شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان بكه‌ن.