چین خۆری دەستکردی دروست کرد

لە هەوڵێکی زانستی کە پێشتر مرۆڤایەتی کاری لەسەر نەکردووە و بە یەکێ لە داهێنانە زانستییە هەرە باڵاکان ئەژمار دەکرێت وەک وزەی جێگرەوە، چین ڕایگەیاند،` سەرکەوتوو بووە لە دروستکردنی خۆری دەستکرد کە پلەی گەرمییەکەی 100 ملیۆن سەنتیگرادە و پێنج هێندەی گەرمیی خۆریی ڕاستەقینەیە.
چین ئاشکرای کردووە، تا ئێستا نزیکەی 840 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەم پرۆژە گەورە خەرج کردووە، ئامانج لێی بەرهەمهێنانی وزەی پاک و و بێسنوورە کە وەک وزەی ئەستێرەکانە، بەگوێرەی فیزیکزانی چینی سونگ یونتاو، ئەم دەستکەوتە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بەرەو "بازدانی چۆنایەتی" لە دروستکردنی دامەزراوەی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی ناوەکی.
سەرەڕای ناوە سەرنجڕاکێشەکەی، خۆری دەستکرد ئەستێرەیەکی درەوشاوە نییە لە ئاسماندا، بەڵکو دامەزراوەیەکی گەورەی ناوکییە بۆ دروستکردنی خۆری دەستکرد، ئەرکەکەی لاساییکردنەوەی ئەو کریارانەیە کە لەناو خۆردا ڕوو دەدەن، ئەوەش بە تێکەڵکردنی هایدرۆجین بۆ دروستکردنی هیلیۆم، ئەو پرۆسەیەش بڕێکی زۆر وزە دەردەدات.