زانیاریی لەبارەی ئەو دەفرە کانزاییەی لە کۆڵۆمبییا دۆزراوەتەوە

تەنێکی نامۆی شێوە گۆیی لە کۆڵۆمبیا دۆزراوەتەوە و زانایانی دووچاری دڵەڕاوکێ کردووە. بەشێکیان ئاماژە بەوە دەدەن لە کاری مرۆڤ ناچێت و بەشێکیشیان پێیان وایە تەکنەلۆجیاکەی لە توانای مرۆڤ بەدەرە.
ئەم بابەتە قسە و باسی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە گومانی ئەوەی لێ دەکرێت سەرچاوەکەی دەرەوەی زەوی بێت. ئەو تەنە گۆییە، کە لە کاتی پشکنینی ئاساییدا دۆزراوەتەوە، بەهۆی پێکهاتە و شێوە نا ئاساییەکەیەوە پسپۆڕانی تووشی سەرسوڕمان کردووە.
زانای ناسراوی ئەمریکی جولیا مۆسبریدج، لە تەک زانایان لە کۆڵۆمبیا لێکۆڵینەوە لە دەفرێکی گۆیی کانزایی نامۆ دەکەن کە لە ناوچەیەکی دوورەدەست دۆزراوەتەوە. زانا ئەمریکییەکە دەڵێت: ئێمە لە هەموو ئەگەرەکان دەکۆڵینەوە، بەڵام بڕیاردان لەوەی کە لە دەرەوەی گۆی زەوییەوە هاتبێت، پێشوەختەیە."
لە کاتێکدا هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئارەزومەندانی دەفرە فڕیوە نەناسراوەکان تیۆرییەکانیان پەیوەست بە تەکنەلۆجیای نامۆ/ئاسمانی بڵاو کردۆتەوە، بەرپرسان هۆشداری دەدەن کە سروشتی ڕاستەقینەی ئەو تەنە دیارینەکراوانە جێگەی سەرسوڕمانە.
دەسەڵاتداران پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو بابەتە لە قۆناغی شیکاریدایە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا دەکرێت پاشماوەی تەنی ئاسمانی بێت، پێکهاتەیەکی جیۆلۆجی بێت، یان دروستکراوی مرۆڤ. دۆزینەوەکە مشتومڕەکانی لەسەر سەکۆ ئەلیکترۆنییەکان زیاتر کردووە. بەڵام توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە ئاماژە بەوە بکات کە سەرچاوەی ئەو تەنە نامۆیە، جیهانی دەرەوەی گۆی زەوی بێت.
ئەم نهێنییە بەردەوامە لە ڕاکێشانی سەرنجی هەرێمی و نێودەوڵەتی جیهانی لەو کاتەی پسپۆڕان کار لەسەر هەڵدانەوەی نهێنییەکانی ئەو پێکهاتەیە دەکەن، کە دەکرێت بۆچوون و تێگەیشتنی مرۆڤایەتی لەسەر تێکڕای واتای بوون و لێکدانەوەکانیش لەسەر پێگەی مرۆڤایەتی دەربارەی گەردوون بگۆڕیت.