پشكنینێكی نوێ له دوو كاتژمێردا گرێی مێشك ده‌ستنیشان ده‌كات

زانایانی بواری پزیشكی به‌ریتانی توانیویانه پشكنینێكی نوێ دابهێنن بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی گرێ له مێشكیاندا دروست بووه. ئه‌و پشكنینه، له بری دوو مانگ، ده‌توانێت ته‌نها له ماوه‌ی 2 كاتژمێردا ئه‌نجامه‌كان بخاته به‌رده‌ست و جۆر و شێوه‌ی گرێكان ده‌ستنیشان بكات.
پشكنینێكی پزیشكی له ڕێگه‌ی بۆماوه‌وه له لایه‌ن زانایانی زانكۆی نۆتینگهامه‌وه له به‌ریتانیا داهێنراوه كه ده‌توانرێت له ڕێگه‌یه‌وه جۆر و شێوازی ئه‌و گرێیانه ده‌ستنیشان بكات كه دووچاری مێشكی مرۆڤ ده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتیكی 'ئهسوشییهتد پرێس' له‌سه‌ر زاری زاناكانه‌وه، ئه‌نجامی ئه‌م پشكنینه ته‌نیا دوو كاتژمێر ده‌خایه‌نێت له كاتێكدا تازه‌ترین ڕێكاری پشكنین بۆ گرێی مێشك 6 تا 8 هه‌فته ده‌خایه‌نێت له‌و وڵاته‌دا. ئه‌و گرێیانه‌ی جۆره‌كانیان مه‌ترسیداره ده‌رفه‌تی كه‌متر له ساڵێك به كه‌سی نه‌خۆش ده‌ده‌ن له ژیاندا بمێنیته‌وه.
ستاورت سمێس، پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ریی مێشك له زانكۆی نۆتینگهام، ده‌ڵێت: "زیاتر له 100 جۆر گرێی مێشك هه‌یه و هه‌ندێكیان به هێواشی گه‌وره ده‌بن و هه‌ندێكیش له شێرپه‌نجه‌كانی مێشك مه‌ترسیدارن و خێرا بڵاو ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر جۆری گرێكه بزانین و زانیاریمان له‌باره‌یانه‌وه هه‌بێت گرنگیی زۆری هه‌یه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ره ئه‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌و گرێیانه چ جۆره چاره‌سه‌رێكیان پێویسته و داهاتووی نه‌خۆشه‌كه چۆن ده‌بێت."
پڕۆفیسۆر مات لوسیش، له زانكۆی نۆتینگهام ئاماژە بەوە دەدات "ئه‌وه‌ی دۆزیومانه‌ته‌وه بریتییه له توانای چاودێری 'دی ئێن ئه‌ی' و پیتی 'ئه‌ی و تی و جی و سییه‌كان'. هه‌روه‌ها چاودێریی گۆڕانه كیمیاییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌سه‌ر ئه‌و پیتانه‌دا دێت. پاشان ئاماژه‌یه‌كمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌باره‌ی جۆری گرێكه‌وه. ئه‌م ئامێرانه‌ش بۆ ئه‌و چاودێرییه به‌كارده‌هێنین. چاودێریی پڕۆسه‌ی دابه‌شبوونی خانه‌كان ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها چاودێریی تێكشكانی كرۆمۆسۆمه‌كان و شێوازی دروستبوونه‌وه‌یان ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی تازه. ئه‌مانه‌ش جۆره جیاجیاكانی گرێی مێشكمان بۆ ده‌ر ده‌خه‌ن."