كۆمیسیۆن واده‌ی پێشكه‌شكردنی داخوازیی بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ئاشكرا كرد

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق واده‌ی پێشكه‌شكردنی داخوازیی بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 28ـی ئایاری 2025، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 3ـی حوزه‌یرانی بۆ پێشكه‌شكردنی داخوازیی بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، دیاریی كرد.
له‌م باره‌وه، جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتوویه‌تی، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندان پێك هێنراوه. ده‌شڵێت، هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و قوتابییان و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كه‌یان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه، تاوەکوو 27ـی ئایاری 2025، زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە.
کۆمیسیۆنی باڵا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پارێزگای هەولێر 116 هەزار و 724 دەنگدەر کارتەکانیان نوێ کردووەتەوە، لە دهۆک 60 هەزار و 422 دەنگدەر و لە سلێمانی 85 هەزار و 464 دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە.
ڕوونیشی کردووەتەوە لە پارێزگای کەرکووک 85 هەزار و 629 دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە، زۆرترین نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری لە پارێزگای نەینەوایە کە 237 هەزار و 90 دەنگدەرن، کەمترینیش لە پارێزگای موسەنایە، کە 21 هەزار و 171 دەنگدەرە. باسی له‌وه‌ش كردووه، کۆی گشتیی ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە بریتییە لە 1،613،421 کەس.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.