ئەردۆغان: هەسەدە سستی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ دیمەشق دەکات

سه‌رۆكی توركیا هۆشداریی ده‌داته هێزه‌كانی سووریای دیموكرات سستی له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نه‌كات بۆ تێكه‌ڵاوبوونی به هێزی فه‌رمی سووریا.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئایاری 2025، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئازه‌ربایجان و له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ـی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، سستی له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا ده‌كات و ته‌كتیك به‌كار ده‌هێنێت بۆ دواخستنی تێكه‌ڵاوبوونی به سوپای فه‌رمی ئه‌و وڵاته.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، پێشتر پێشوازییان له ڕێككه‌وتنه‌كه كردووه، به‌ڵام وایده‌بینن هه‌سه‌ده به‌رده‌وام میكانیزمی سستیپێكردن له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌كار ده‌هێنێت و پێویسته ئه‌و گه‌مه و مانۆڕانه‌ی كۆتایی پێ بهێنێت و له نزیكه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی توركیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌ی به‌رانبه‌ر به سووریا دووپات كرده‌وه و گوتوویه‌تی، ئامانجیان پاراستنی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خاكی سووریایه، هاوكات له باره‌ی ئێران باسی له‌وه‌ش كرد، پێشبینی ده‌كه‌ن پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كان بكات بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه.
شه‌ممه، 24ـی ئایاری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته ئیستانبوڵ و له كۆشكی دۆڵمه‌باخچه، له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه پێشوازیی لێ كرا و به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا، هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شقیان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وەکە هه‌ر یه‌ك له ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره، وه‌زیری به‌رگریی سووریا و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی توركیا و ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) ئاماده‌ی بووه، ماوه‌ی دوو كاتژمێر و نیوی خایاندبوو.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بووه، له تاوتوێكردنی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان دیمه‌شق و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه "توركیا پێی وایه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێیی به‌ڕێوه ناچێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له لای ئه‌نقه‌ره دروست كردووه.
ئه‌ردۆغان، پێشتر داوای له حكوومه‌تی سووریا كردبوو سه‌رنج بخاته سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ تێكه‌ڵاوكردنیان لەگەڵ سوپای فه‌رمی سووریادا.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.