ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چوارشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه

بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چوارشه‌ممه كۆ ببێته‌وه و ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ر گفتوگۆ بكات و له نێویشیاندا مووچه‌ی شایسته‌كانی فه‌رمانبه‌ران ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چوارشه‌ممه، 4ـی حوزه‌یرانی 2025 كۆ ببێته‌وه و سێ ته‌وه‌ر تاوتوێ بكات، كه یه‌كه‌مینیان به‌دواداچوونه بۆ پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی لێخۆشبوونی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی كوڕ و كچی شه‌هیدان. هاوكات ته‌وه‌ری سێیه‌م په‌یوه‌سته به تاوتوێكردنی گرێبه‌ستی كارمه‌ندانی حكوومه‌ت.