تۆم باراک: لێكتێگه‌یشتنی باش بۆ تێكه‌ڵكردنی چه‌كدارانی بیانیی به سوپای سووریا هه‌یه

باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، واشنتن گڵۆپی سه‌وزی بۆ دیمه‌شق هه‌ڵكردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌زاران چه‌كداری بیانیی بچنه ڕیزه‌كانی سوپای سووریا.
دووشه‌ممه، 2ـی حوزه‌یرانی 2025، تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا، ڕایگه‌یاند، لێكتێگه‌یشتن و ڕوونییه‌كی باش له نێوان دیمه‌شق و واشنتن هه‌یه سه‌باره‌ت به تێكه‌ڵكردنی چه‌كدارانی بیانی له سوپای نوێی سووریادا.
تۆم باراك گوتووشیه‌تی، باشتر وایه ئه‌و چه‌كداره بیانییه "توندڕۆ"ـیانه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تدا بمێننه‌وه له بری دوورخستنه‌وه‌یان.
باراك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، زۆرێك له باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌وه دواون و گوتوویانه زۆر دڵسۆزن بۆ ئیداره‌ی نوێی سووریا.
شەممە 17ـی ئایاری 2025، مورهەف ئەبوقەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیبووی: "دەستبەجێ دوای ئازادکردنی سووریا دەستمان کرد بە کارکردن لەسەر یەکخستنی یەکە سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی یەکگرتووی دامەزراوەیی، ئەمڕۆش هەواڵی یەکخستنی سەرجەم یەکەکانی ناو وەزارەتی بەرگریی سووریا بە گەله‌كه‌مان ڕادەگەیەنین."
وەزیری بەرگریی سووریا هاوکات گوتبووی: "مۆڵەتی 10 ڕۆژ بە "گرووپە چەکدارەکان" دەدەین، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەوە بکەن." جەختی كردبووه‌وه، هەر دواکەوتنێک لەو کارە ڕوو بدات بە پێی یاسا ڕێکاری پێویستی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.