مەسرور بارزانی و فوئاد مەجید جەخت لە پەرەپێدانی بزاڤی کولتووری و هونەری لە کوردستان دەکەنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فوئاد مەجید میسری، نووسەر و ڕووناکبیر، کۆبووەوە. هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی بزاڤی کولتووری، ئەدەبی و هونەری لە کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فوئاد مەجید میسری، نووسەر و ڕووناکبیری ناسراوی کورد کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی بزاڤی کولتووری و ئەدەبی و هونەری لە کوردستان و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕووناکبیران کرا، بۆ ئەوەی بتوانن پەرە بە داهێنانەکانیان بدەن تا زیاتر ڕۆڵی کارا و ئەرێنی خۆیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردیدا بگێڕن.
خۆشحاڵ بووم بە بینینی نووسەر و ڕووناکبیری ناسراو فوئاد مەجید میسری.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) June 3, 2025
جەختمان لە پەرەپێدانی بزاڤی کولتووری و ئەدەبی و هونەری لە کوردستان و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕووناکبیران کرد بۆ ئەوەی زیاتر ڕۆڵی خۆیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردیدا بگێڕن. pic.twitter.com/onvwoOpzoQ