ئه‌ورووپا ڕووبه‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه كوشنده‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان بووه‌ته‌وه

ئه‌ورووپا ڕووبه‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه كوشنده‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌بێته‌وه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردوو، هاوشێوه‌ی نه‌بووه.
ژماره‌یه‌ك له توێژه‌ران و پسپۆرانی پەتا لە پەیمانگای پاستوور و دەزگای تەندروستیی گشتی فەرەنسی (SPF)، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له گۆڤاری پزیشکی نیو ئینگلاند (NEJM) بڵاو کراوه‌ته‌وه، ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه كوشنده‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان كه له ماوه‌ی حه‌فتا ساڵی ڕابردوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه و داواش ده‌كه‌ن ئه‌ورووپا به ئاگا بێت و ڕێكاری جیددی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بگرێته به‌ر.
هه‌ناسه‌ته‌نگی ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه و به توندی هێرش ده‌كاته سەر کۆئەندامی هەناسەدان یان پێست، هەندێکجاریش بكوژه.
توێژه‌ران و پسپۆرانی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌تایه له ساڵی 2022ـدا زیاتر له‌ناو چینی هه‌ژارانی كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌تی له‌ناو كۆچبه‌رانی ئه‌م دواییانه‌دا زیاتر ده‌ركه‌وتووه.
ناوه‌ندیی ئەورووپی بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان 362 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆئەندامی هه‌ناسه‌ی له ساڵی 2022ـدا تۆمار كردووه.
ناوه‌ندیی ئەورووپی بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، چه‌ند ڕێوشوێنێكی خێرا به‌تایبه‌تی چاودێریكردنی به‌ركه‌وتووان و پشكنینی حاڵه‌ته لاوه‌كییه‌كان، یارمەتیدەر بوون بۆ کەمکردنەوەی كاریگه‌ری و ڕێژه‌ی پەتاکە، بەڵام بەپێی پسپۆره فه‌ره‌نسییه‌كان تا ئێستا حاڵەتە دەگمەنەکان لەنێو کۆچبەران و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان و بێلانه‌كان بوونی هه‌یه.
ناوه‌ندیی ئەورووپی بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2022ـوه نزیكه‌ی 535 كه‌س له ئه‌ورووپا ڕووبه‌ڕووی ئه‌م په‌تایه بوونه‌ته‌وه، كه لانی كه‌م سێ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
پسپۆرانی پەتا لە پەیمانگای پاستوور و دەزگای تەندروستیی گشتی فەرەنسی له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا گوتوویانه، شیكاری بۆ 362 تووشبووه‌كه‌ی ساڵی 2022 له ده وڵاتی ئه‌ورووپی كراوه، ده‌ركه‌وتووه 98%ـیان پیاون و تێكڕای ته‌مه‌نیان 18 ساڵه و زۆربه‌یان به‌م دواییانه وه‌كوو كۆچبه‌ر چوونه‌ته ئه‌و وڵاتانه.
توێژه‌رانی توێژینەوەکە ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو، پەتاکە کە بە پلەی یەکەم کاریگەریی لەسەر کۆچبەرانی ئەفغانستان و سووریا هەبووە و له میانی ڕێڕۆیشتنیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپا تووشی په‌تاكه بوونه.