ئەردۆغان: ڕێگە نادەین پرۆسەی ئاشتی تێکبدرێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا، دەڵێت: ماندوونەناسانە کار دەکەین بۆ ئەوەی سەدەی تورکیا بکەین بە سەدەی برایەتی. جەختی لەوەش کردەوە، دەرفەت بەو کەسانە نادەن کە دەیانەوێت سوود لە بەردەوامی گرژی و ململانێکان وەربگرن.

هەینی 6ـی حوزەیرانی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە په‌یامێکدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بە ئەندامانی ئاکپارتی ڕایگەیاندووە، پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر برایەتی لەمێژینەی 86 ملیۆن هاووڵاتی بەهێزتر دەکات و بەبێ ئەوەی ڕێگە بە هیچ ئاڵنگارییەک بدات بۆی دروست بکرێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا، باسی لەوە کرد، ماندوونەناسانە کار دەکەین بۆ ئەوەی سەدەی تورکیا بکەین بە سەدەی برایەتی، دیموکراسی و ئاشتی. هاوکات ڕاشیگەیاند، دەرفەت بەوانە نادەین کە دەیانەوێت سوود لە بەردەوامی گرژی و ململانێکان وەربگرن.

لەلایەکی دیکەوە محەممەد کاماچ، پەرلەمانتاری ده‌م پارتی لە دیاربەکر بە کوردستان24ـی گوت: بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی سەربکەوێت، دەبێت دەرفەتێکی یاسایی بڕەخسێنرێت و دەستووری تورکیا هەموار بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە دەستووری نوێدا دەبێت مافی هەموو لایەن و پێکهاتەکان بپارێزرێت و تا هەموویان بتوانن بۆچوون و پێشنیازەکانیان لەسەر دەستوور دەرببڕن.

 
Fly Erbil Advertisment