مه‌سك و وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو كۆشكی سپی شهڕەبۆكسیان كردووه

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، شه‌ڕە‌بۆكس له نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی کارامه‌یی حکوومەت و وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا ڕووی داوه و چه‌ند كه‌سێك له كۆشكی سپی‌دا كه‌وتوونه‌ته نێوانیان.
یه‌كشه‌ممه، 8ـی حوزه‌یرانی 2025، ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، ئیلۆن مه‌سك، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی کارامه‌یی حکوومەت و بزنسمانی ئه‌مه‌ریكا و سكۆت بیسنت، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه و به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان، شهڕەبۆكسیان كردووه.
ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" ڕوونی كردووه‌ته‌وه، شه‌ڕەبۆكسه‌كه له مانگی نیسانی ڕابردوو له كۆشی سپی بووه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك كه‌وتوونه‌ته نێوانیان و دۆخه‌كه‌یان ئارام كردووه‌ته‌وه.
واشنتن پۆست باسی له‌وه‌ش كردووه، زۆربه‌ی وه‌زیر و به‌رپرسه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ، له‌گه‌ڵ مه‌سك هاوڕا نین و پێیان وایه، ناتوانێت په‌یڕه‌وی له سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ بكات به‌تایبه‌تی كه ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه سه‌رداری جیهان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه، مه‌سك په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له كۆتاییشدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ تێك بچێت و كۆتایی به ئه‌ركه‌كه‌ی بهێنێت.