سووریاییه‌كان ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری وڵاتەکەیان به حوكمی تاڵیبان ده‌چوێنن

ڕێنماییه نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی سووریا له باره‌ی جلوبه‌رگی ئافره‌تان و پیاوان له كه‌ناراوه‌كان و مه‌له‌وانگه و شوێنه گشتییه‌كان، كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆر و ناڕه‌زایه‌تیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
چوارشه‌ممه، 11ـی حوزه‌یرانی 2025، ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان به‌رانبه‌ر ڕێنماییه نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی سووریا نیشان دا و ڕایانگه‌یاندووه، ئامانج لێی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه كه‌سییه‌كان و سنوورداركردنی ئازادییه گشتییه‌كانه.
به‌شێك له چالاكوانان گوتوویانه، سووریا وڵاتێكی فره‌کولتوور و دابونه‌ریتی جیاوازه، بۆیه ناكرێت بۆچوونێكی دیاریكراو به‌سه‌ر هه‌موو سوورییه‌كان بسه‌پێنرێت.
هه‌ندێكی دیكه له چالاكوانان به گاڵته‌پێكردنه‌وه، سووریا و ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌كه‌یان، به ئه‌فغانستان و تاڵیبان چواندووه و ترسی خۆیشیان نیشان داوه ئه‌م ڕێنماییانه له داهاتوودا زۆر لایه‌نی دیكه‌ی ئازادییه كه‌سییه‌كان بگرێته‌وه.
سێشه‌ممه، 10ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی سووریا چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێی له باره‌ی جۆری جلوبه‌رگی ئافره‌تان له كه‌نارده‌ریاكان و مه‌له‌وانگه‌كان ده‌ركرد و داوای كرد، "بۆركینی" یاخود جلوبه‌رگی تایبه‌ت به مه‌له‌وانی له‌و شوێنانه بپۆشن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی جه‌سته‌یان داپۆشێت.
وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری سووریا، هاوكات به پێی ڕێنماییه‌كان، به‌سه‌ر پیاوانیدا سه‌پاندووه، له شوێنه گشتییه‌كان، مه‌له‌وانگه، چێشتخانه و هۆڵی پێشوازیی هۆتێله‌كان، جلوبه‌رگێك نه‌پۆشن سنگیان ده‌ربخات.
وه‌زاره‌ته‌كه، له ڕێنماییه‌كی دیكه‌دا به پێویستی زانیوه ئافره‌تان ئه‌و جلانه بپۆشن كه شان و چۆكیان داده‌پۆشێت، هه‌روه‌ها نابێت جلی ته‌سك و ڕوونیش بپۆشن.
وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری سووریا گوتووشیه‌تی، ئه‌م بڕیار و ڕێنماییانه بۆ پاراستن و ڕه‌چاوكردنی هه‌ستی گشتیی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سوورییه له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن و پاراستنی فره‌یی ڕۆشنبیری و ئایینی‌یان.
وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ڕوونی نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كان بكات، سزاكه‌ی چی ده‌بێت.