ویتکۆف: وەڵامی ئێران بۆ هەر هێرشێکی ئیسرائیل، کوشندە و وێرانکەر دەبێت

نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران وڵاته‌كه‌ی قسه‌ی كردووه و هۆشداریی داوه كه وه‌ڵامی تاران بۆ هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران كوشنده و وێرانکەر ده‌بێت؛ هاوكات بڕیار وایه گه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دانوستانه‌كانی واشنتن و تاران له باره‌ی ڕێککەوتنی ئه‌تۆمییه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
پێنجشەممە، 12ـی حوزەیرانی 2025، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاندووه، ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی هۆشداریی داوه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، تاران له به‌رانبه‌ردا وه‌ڵامێكی توند و كوشنده‌ی بۆ ئیسرائیل ده‌بێت و به‌سه‌ر سیسته‌مه‌ی به‌رگرییه‌كه‌ی زاڵ ده‌بێت و زیانێكی زۆری گیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه گوتووشیه‌تی، ویتكۆف پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 5ـی حوزه‌یران، دانیشتنێكی داخراوی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران كردووه و پێی ڕاگه‌یاندوون، ئیسرائیل له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتنی واشنتن و تاران، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه باسی له‌وه‌ش كردووه، ویتكۆف به ئه‌ندامه كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی گوتووه، ئێران توانای زۆری مووشه‌كی بالیستی هه‌یه كه ڕه‌نگه ئیسرائیل نه‌توانێ به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێرشی مووشه‌كی ئێران بكات، ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه به‌تایبه‌تی كه زیانێكی زۆری گیانی به ئیسرائیل ده‌كه‌وێت.
هاوكات به‌رپرسێكی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، جه‌نه‌ڕاڵ ئێریك كۆرێلا، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا (Centcom)، ڕۆژی شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یران سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات و له باره‌ی ئێرانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی ئیسرائیل كۆ ده‌بێته‌وه، هاوكات سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش ده‌كات.
سێشه‌ممه، 10ـی حوزه‌یرانی 2025، ئێریك كۆرێلا له به‌رده‌م لێژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو، هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی تۆڵه‌ی ئێران ده‌كاته‌وه.
بڕیار وایه ویتكۆف و عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 15ـی حوزه‌یران، له عوممان كۆ ببنه‌وه. ڕه‌نگه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوایه‌مین بێت، ئاخۆ هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان بۆ چاره‌ی پرسی ئه‌تۆمی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود بژارده‌ی سه‌ربازیی كارا ده‌كرێت و ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ده‌كرێت.