چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به په‌له كۆ بووه‌وه

هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان دوای به‌دوای په‌ره‌سندنه‌كانی ناوچه‌كه و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران كۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان دوای به‌دوای په‌ره‌سندنه‌كانی ناوچه‌كه و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و وه‌ڵامی ئێران بۆ ئێران، به په‌له كۆ بووه‌وه.
ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و هەڵدانی مووشەکەوە، بۆردومانی ئێرانی کرد و، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیک و سەرکردە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
مێدیاکانی ئێران گرتەی تەقینەوەکانیان بڵاوکردەوە، لە نێویاندا تەقاندنەوەی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، هاوکات ئیسرائیل باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشبینی کردبوو کە ئێران لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەست پێدەکات و تۆڵە دەسێنێتەوە.