درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر کەوتە خوارەوە

کەمێک لەمەوبەر لە ئاسمانی شاری هەولێر درۆنێک لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش خرایەوە خوارەوە.
خستنەخوارەوەی درۆنەکە لە کاتێکدایە جەنگی مووشەکی و هێرشە ئاسمانییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە چوارەم ڕۆژ و بەهۆیەوە ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە بەهۆی مەترسی هێرشە ئاسمانییەکان لەبەردەم گەشتیە ئاسمانییەکان داخراوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی کوردستان24، خستنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.