شاخەوان عەبدوڵڵا: لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت باسمان لە چارەکردنی پرسی مووچە کرد

هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و کاریگەریی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق كۆبووه‌وه و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: باسمان لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران كرا‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كهه‌ڵوێستیی کراوەتەوە، هاوکات به‌كارهێنانی ئاسمانیی عێراق له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ڕەت كروەته‌وه، لەو چوارچێوه‌یه‌دا لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه پاڵپشتی خۆیان بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێككارێك له‌و پێناوه‌دا له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پیشانداوە.
هه‌ر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جەخت له یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان كراوەته‌وه، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی دۆخی ناوچه‌كه له‌سه‌ر عێراق و گرنگی هێنانه پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان له‌پێناو پاراستنی وڵات له هه‌ر جه‌نگ و قه‌یرانێك.
هەر لە بارەی کۆبوونەوەکەی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە بەشداری کۆبوونەوەکە بووە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر بابەتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو، بەڵام بۆ من بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە هەموو پرسێک گرنگ تر بوو.
هەروەها نووسیویەتی: بەروونی تیشکمان خستە سەر کاریگەییەکانی خەرج نەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و باسمان لەوە کرد، ڕاستە ناونیشانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بەهێرەشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و مەترسییەکانی لەسەر عێراق، بەڵام بابەتی جەرج نەکردنی مووچە و برسیکردنی زیاد لە یەک ملیون مووچە خۆری هەرێمیش دەبێت بۆ هەمووان ئەولیەوت بێت.
جێگری سەرۆکیی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکە داوای کردووە، هەرچی زووە ئەم کێشەیە دەبێت چارەسەر بکرێت، دەشڵێت: بەسوپاسەوە هەندێک لەسەرکردەکان هاوڕا بوون لەسەر ئەم بابەتە.
ئاماژەشیداوە، ئەمڕۆ سێشەممە لەڕووی یاسایی و ئیدارییەوە هەوڵەکانیان بۆ چارەکردنی ئەم پرسی مووچە بەردەوام دەبێت.