باخچەلی: ئامانجی سیاسی و ستراتیژیی ئیسرائیل لەناوبردنی تورکیایەکی بێ تیرۆرە

سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئامانجی سیاسی و ستراتیژیی ئیسرائیل گەمارۆدانی جوگرافیای ئەنادۆڵ و لەناوبردنی تورکیایەکی بێ تیرۆرە.
سێشه‌ممه، 17ـی حوزه‌یرانی 2025، دەوڵەت باخچەلی، سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركیا (مەهەپە) سەبارەت بە ململانێی بەردەوامی نێوان ئێران و ئیسرائیل لێدوانێکی دا و ڕایگه‌یاند، لە شەڕدا سەرکەوتن نییە، لە ئاشتیدا سەرکەوتن زۆرە، دەبێت شەڕی ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ بوەستێت، ئامانجی کۆتایی ئیسرائیل لەناوبردنی پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆرە، ئامانجی ئیسرائیل گەمارۆدانی ئەنادۆڵە.
دەوڵەت باخچەلی گوتووشیه‌تی، هێرشی هەمەلایەنەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 13ـی حوزەیران، هەم ناوچەکە و هەم جیهانی خستووه‌تە ناو دڵەڕاوکێ و ترسەوە.
باخچه‌لی باسی له‌وه‌ش كردووه، شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕێگه بۆ جه‌نگێكی نوێ خۆش ده‌كات كه جه‌نگی ئه‌تۆمییه و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش قووڵتر و كاریگه‌رتر ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رۆكی مه‌هه‌په جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل بكوژێكی به‌كرێگیراوی ئیمپریالیزمی جیهانییه و نه‌یار و دژبه‌ری سه‌رسه‌ختی ئاشتی و سه‌قامگیریی نێوده‌وڵه‌تییه و هه‌موو یاسا و ڕێسا‌و ئه‌خلاقێكی مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی پێشێل كردوووه.