ئەردۆغان: ناتانیاهۆ گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە

سه‌رۆكایه‌تیی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر، ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گرتووه؛ هاوكات جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆتاییهێنان به توندوتیژییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
سێشه‌ممه، 17ـی حوزه‌یرانی 2025، سه‌رۆكایه‌تیی توركیا بڵاوی كرده‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌میم حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر كردووه و هه‌ردوولا تاوتوێی پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
سه‌رۆكایه‌تیی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌ردۆغان له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆتاییهێنان به توندوتیژییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن. گوتووشیه‌تی، ناتانیاهۆ سه‌رله‌نوێ دووپاتی كرده‌وه، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه ئاسایشی ناوچه‌كه.
سێشه‌ممه، 17ـی حوزه‌یرانی 2025، دەوڵەت باخچەلی، سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركیا (مەهەپە) سەبارەت بە ململانێی بەردەوامی نێوان ئێران و ئیسرائیل لێدوانێکی دا و ڕایگه‌یاند، لە شەڕدا سەرکەوتن نییە، لە ئاشتیدا سەرکەوتن زۆرە، دەبێت شەڕی ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ بوەستێت، ئامانجی کۆتایی ئیسرائیل لەناوبردنی پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆرە، ئامانجی ئیسرائیل گەمارۆدانی ئەنادۆڵە.
دەوڵەت باخچەلی گوتیشی، هێرشی هەمەلایەنەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 13ـی حوزەیران، هەم ناوچەکە و هەم جیهانی خستووه‌تە ناو دڵەڕاوکێ و ترسەوە.