خامنه‌یی: قبووڵی ناكه‌ین كه‌س ده‌ستدرێژیمان بكاته سه‌ر

ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له باره‌ی ململانێكانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئیسرائیل و هاوكات ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، خۆیان ڕاده‌ستی هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك ناكه‌ن.
دووشه‌ممه، 23ـی حوزه‌یرانی 2025، عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند، ده‌ستدرێژییان نه‌كردووته سه‌ر كه‌س و قبووڵی ناكه‌ن كه‌سیش ده‌ستدرێژییان بكاته سه‌ر.
ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێران خۆی ڕاده‌ستی هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك ناكات له هیچ بارودۆخێكدا.
دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئێران بڵاوی کردووەتەوە، ئێران لە وەڵام و هێرشەکانی بۆ سەر ئەمەریکا بەردەوام دەبێت.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، شەش مووشەکی ئاراستەی بنکەیەکی ئەمەریکی عودەید لە قەتەر کردووە. هاوکات ئۆپەراسیۆنی بەشارەتی فەتحی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەست پێ کردووە.