وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: تا ئێستا هیچ ئاگربه‌ستێك له ئارادا نییه

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، لە ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پرسی ئاگربەست یان وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ئارادا نییە.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، چەندین جار گوتوویانه ئیسرائیل بوو شەڕی دەست پێ کرد نەک ئێران.
جه‌ختیشی كرده‌وه، له ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پرسی ئاگربەست یان وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکان نییە، بەڵام بە مەرجێک کە ئیسرائیل تا کاتژمێر 4:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، دەستدرێژی نایاسایی خۆی بۆسەر گەلی ئێران ڕابگرێت، ئێرانیش بە هەمان شێوە نیازی نییە درێژە بە وەڵامدانەوەی بدات.
عه‌باس عراقچی باسی له‌وه‌ش كرد: "بڕیاری کۆتایی لەسەر وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەلایەن ئێمەوە دەدرێت."