محەممەد زراری: نازانرێت پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2025، چەندە

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت: عێراق پێشێلی دەستووری کردووە، بەگوێرەی دەستوور هەرێمەکان دەسەڵاتی سیاسی و دارایی و دادوەریان هەیە.
محەممەد زراری، بەڕێوەبەری گشتیی لە دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان، لەكاتی بەشداریی لەبەرنامەی باسی ڕۆژـی كوردستان24 ڕایگەیاند: پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2023دا، 17 ترلیۆن و 820 ملیار دینار بووە، لە 2024دا، پشكی هەرێم 22 ترلیۆن و 243 ملیار دینار بووە، لە بودجەی 2025دا، بەهۆی ئەوەی خشتەی بودجە نییە، نازانرێت پشكی ئێمە چەندە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: پشكی ئێوە لە بودجە تەواو بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی گوتی: عێراق پێشێلی دەستووری کردووە، بەگوێرەی دەستوور هەرێمەکان دەسەڵاتی سیاسی و دارایی و دادوەریان هەیە.
محەممەد زراری گوتیشی: چاودێریی دارایی هەرێم و عێراق بەیەکەوە چاودێریی داهاتەکان دەکەن و هەروەها ساڵی ڕابردوو ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا کراوە و عێراق خەرجیی نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.