کۆمسیۆن: پرۆسه‌ی وردبینی كاندیدانی هه‌ڵبژاردن 15 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات وردبینیكردنی زانیارییه‌كانی كاندیدان و ئاستی شایسته‌ییان دوای ئه‌وه‌ی ده‌گاته ناوه‌ندیی نیشتمانیی كۆمیسیۆنه‌كه، 15 ڕۆژی پێویسته؛ ده‌شڵێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌ی وردبینییه‌كه ده‌كات.
هه‌ینی، 27ـی حوزه‌یرانی 2025، موهه‌نه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، پرۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان ته‌واو بووه و درێژ ناكرێته‌وه. گوتیشی، هه‌نگاوی دووه‌میان بریتییه له وه‌رگرتنی زانیاریی كاندیده‌كان له نووسینگه‌كانی كۆمیسیۆن له پارێزگاكان و دواتر ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ ناوه‌ندیی نیشتمانیی كۆمیسیۆن و له‌وێشه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كات.
موهه‌نه‌د مسته‌فا گوتیشی، هه‌ر یه‌ك لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، دەستەی لێپرسینەوە و دادپه‌روه‌ری، دەستەی دەستپاکی، هاوكات دەزگا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان، و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌ی وردبینی ده‌كه‌ن و ماوه‌ی 15 ڕۆژیش ده‌خایه‌نێت.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، بڵاوی کردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.