سیستەمی تەندروستیی کەرتی غەززە بەتەواوی وێران بووە
له كه‌رتی غه‌ززه كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیله‌وه نزیكه‌ی 40 نه‌خۆشخانه و زیاتر له 80 بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌ته‌واوی وێران بوون و له‌كار كه‌وتوون، سیسته‌می ته‌ندروستی له‌و كه‌رته به‌یه‌كجاری له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی ده‌رچووه، ئه‌م واقعه‌ش وای كردووه نه‌خۆشخانه گه‌ڕۆكه‌كانی ژێر چادر و خێوەتهكان ببنه تاكه شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بریندار و نه‌خۆشه‌كان. هاوكات نه‌بوونی ده‌رمانیش كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه كه ئه‌و نه‌خۆشخانه گه‌ڕۆكانه به‌ده‌ستییه‌وه گیرۆدەن.
غه‌ززه، كه سه‌رده‌مانێك 40 نه‌خۆشخانه و زیاتر له 80 بنكه‌ی ته‌ندروستیی لێ بوو، ئێستا به‌هۆی بۆمبارانه‌كانی ئیسرائیله‌وه ته‌نها شوێنه‌واریان ماوه‌ته‌وه و له‌دوای خۆیان بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی پزیشكی‌یان جێ هێشتووه و سیسته‌می ته‌ندروستی له خزمه‌تگوزاری ده‌رچووه، نه‌خۆشخانه گه‌ڕۆكه‌كانیش وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌كی كاتی بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له ڕاستیەکی تاڵ‌دا ده‌ركه‌وتوون.
د. محه‌مه‌د شه‌نتی، سه‌په‌رشتی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه مه‌یدانییه‌كان بە کوردستان24ـی گوت: سیسته‌می ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه مه‌یدانییه‌كان له غه‌ززه به ده‌ست كه‌می ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكییه‌وه گیرۆدەن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی به برینداران و نه‌خۆشان له نه‌خۆشخانه گهڕۆكانهدا درێغی ناكه‌ین.
نه‌سرین عهوگهل، نه‌خۆش دەڵێت: هیوادارین نه‌خۆشخانه‌كانمان به ژماره‌ی پزیشكه‌كانیانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی خۆیان و جارێكی دیكه هه‌موو ده‌رمان و چاره‌سه‌ریه‌كان تێیاندا دابین بكرێن و توانای ئه‌وه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، كه چارەی زۆرترین ژماره‌ی بریندار و نه‌خۆش بكه‌ن، چونكه نه‌خۆشخانه گه‌ڕۆكه‌كان توانای له‌خۆگرتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی نه‌خۆش و بریندارانی نییه.
له‌گه‌ڵ پێویستیی نه‌خۆش و برینداران بۆ چاره‌سه‌ری و چاودێریش، ھاووڵاتییان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ دۆخی كه‌میی ده‌رمان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بگونجێنن، كه هه‌موو ئه‌مه‌ش به‌هۆی داخستنی دهروازهكانهوهیه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و بووه‌ته ڕاستییەكی خنكێنه‌ر بۆ ژیانی دانیشتوانی ئه‌و كه‌رته و ڕۆژ به‌ڕۆژه مه‌ینه‌تییه‌كانیان زیاد دەکات.
بیلال جادهڵلا، دانیشتوی كەرتی غەززە ڕایگەیاند، نه‌وه‌كه‌م نه‌خۆشه و له دوێنێوه لێره به‌بێ خواردن و خواردنه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م و هیچ پێداویستیییهكیشمان نییه، پێویسته خوێنی پێ بده‌م و ته‌نها من هه‌م، نازانم ڕوو له كوێ بكه‌م، نازانم ئه‌مه كێشه‌ی كێیه!؟
به‌هۆی شەڕی غه‌ززه‌وه، نه‌خۆشخانه‌كان ته‌نها له یاده‌وه‌رییه‌كاندا ماونه‌ته‌وه، چادره گه‌ڕۆكه‌كانیش بوونه‌ته تاكه هیوا كه بۆ چاره‌سه‌ری په‌نایان بۆ ببردرێت، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی پێداویستییه‌كانیش، پزیشكان به ئومێده‌وه هه‌وڵی تیمارکردنی برینداران ده‌ده‌ن.
