ئەردۆغان: بێڕێزیكردن به پێغه‌مبه‌رمان قبووڵكراو نییه

سەرۆک کۆماری تورکیا ده‌ڵیت، بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكارتێر له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، له لایه‌ن گۆڤارێكی توركییه‌وه، شه‌ڕپێفرۆشتنێكی قێزه‌ونه؛ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌ركی سه‌ره‌كییان بریتییه له پاراستنی یاد و میراتی پێغه‌مبه‌ر.
سێشه‌ممه، 1ـی ته‌ممووزی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا له میانی گوتارێكدا ڕه‌خنه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكارتێرێك له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، له لایه‌ن گۆڤاری لیمان توركییه‌وه گرت و ڕایگه‌یاند، ئه‌م كاره شه‌ڕپێفرۆشتنێكی قێزه‌ونه.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەو بێڕێزییەی لە لایەن كه‌سانی بێبه‌ها و بێڕه‌وشت به‌رانبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كراوه، قبووڵ ناكرێت.
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەرکی سەرەکیمان پاراستنی یاد و میراتی پێغەمبەری خۆشەویستمانه کە ڕووناکیبەخشی ڕێگە و دڵخۆشیمانه ئەوە بە شەرەفێک بۆ خۆمان دەزانین."
سەرۆک کۆماری تورکیا جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و بێڕێزییه‌ی به‌رانبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر كراوه، هاندانێكی ئاشكرایه بۆ تێكدانی كۆمه‌ڵگه‌ی توركی، له كاتێكدا "گەلی تورک لەو ڕۆژەی بوو بە ئیسلام، خۆشەویستی بۆ پێغەمبەرەکەی لە هەموو پرسێک جیا کردووەتەوە و گرنگترین تایبەتمەندییەکەی دەربڕینی خۆشەویستی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا بووە".
دووشه‌ممه، 30ـی حوزه‌یرانی 2025، میدیا ناوخۆییەکانی توركیا بڵاویان کردەوە، داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ بڕیاری دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی ده‌كردووه به تۆمه‌تی بێڕێزیكردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێرێك لە یەکێک لە گۆڤارە تەنزئامێزەکانی ئه‌و وڵاته.
داواکاری گشتی له‌م باره‌وه گوتبووی، لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێرێك كردووه كه له 26ـی حوزه‌یرانی 2025 له گۆڤاری لیمان بڵاوكراوه‌ته‌وه و به ئاشكرا سووكایه‌تیی بە بەها ئاینییەکان دەکات و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەرچووە کە پەیوەندییان بەو بابەتە هەبووە.
ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو، بڕیاره‌كه هه‌ر یه‌ك له دوو سەرنووسەر و بەڕێوەبەری گۆڤارەکە و ڕۆژنامه‌نووسێكی دیكه كه له گۆڤاره‌كه كار ده‌كه‌ن، ده‌گرێته‌وه.