باخچەلی: پێویستە پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە زوو تەواوبکرێت

سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند: پێویستە ئاشتی بەسەر ناوچەکە دا زاڵ بێت و بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەس و لایانانە توندانە بکرێت کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ.
سێشەممە،1ـی تەمووز 2025، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، لەکاتی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، ڕایگەیاند: ئەو ھێرشە قێزەونەی لە بەناو گۆڤارێکی گاڵتەجاڕیدا کراوەتە سەر پێغەمبەرمان بەتوندی سەرکۆنەی دەکەم.
سەرۆکی گشتیی مەهەپە ، دەربارەی پرۆسەی ئاشتی ئاماژەی بەوە دا، پێویستە هەرچی زووە پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە تەواو بکرێت و زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەس و لایانانە توندانە بکرێت کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ".
باخچەلی گوتیشی: پێویستە هیوا و ئۆمێد بگەڕێتەوە و ئاشتیی بەسەر ناوچەکە دا زاڵ بێت. لەمە بەدوا گەڕانەوە نییە بۆ دواوە.