تورکیا.. سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ئیزمیر و دەیان بەرپرسی دیکە دەستگیر کران

چوارشەممە، 2ـی تەمموزی 2025، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو بڵاوی کردەوە، پۆلیسی تورکیا، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئیزمیر و 120 بەرپرسی سەر بە پارتی (جەهەپە)، گەورەترین پارتی بەرهەڵستکاری تورکیای لەو شارە، دەستگیر کردووە. 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو، پۆلیسی تورکیا 120 بەرپرسی سەر بە پارتی (جەهەپە)ی لە ئیزمیر، دەستگیر کردووە، لە نێو دەستگیرکراوەکاندا سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ئیزمیر تونچ سۆیەر و شەنۆل ئەسڵان ئۆغڵو، سەرۆکی لقی ئیزمیری جەهەپە، هەن.
لە مانگەکانی پێشوودا، چەند سەرۆک شارەوانییەک، ئەوانەی سەر بە جەهەپەن، بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران. مانگی ئازاری ڕابردوو، ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، بە تۆمەتی گەندەڵیی دارایی دەستگیر کرا و تاوەکوو ئێستاش لە زینداندایە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment