تۆم باراک: سووریا و ئیسرائیل به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مه‌ریكا دانوستانی جیددی له نێوانیاندا هه‌یه

نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سووریا و ئیسرائیل به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مه‌ریكا دانوستانی جیددی له نێوانیاندا هه‌یه؛ ده‌شڵێت، ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌خوازێت دیمه‌شق بچێته ناو ڕێككه‌وتننامه‌كانی ئیبراهیمی.
پێنجشەممە، 3ـی ته‌ممووزی 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"، گوتوویه‌تی، ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌خوازێت دیمه‌شق بچێته ناو ڕێككه‌وتننامه‌كانی ئیبراهیمی، هاوكات ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا له‌م باره‌وه له ناوخۆی سووریا ڕووبه‌ڕووی دژایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌بێته‌وه.
تۆم باراک گوتووشیه‌تی، سوورییەکان نابێت وای ببینن شه‌رع بۆ چوونه ناو ڕێككه‌وتننامه‌كان ناچار كراوه، هاوكات شه‌رع ده‌بێت به وریاییه‌وه له هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
چوارشه‌ممه، 2ـی ته‌ممووزی 2025، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بڵاوی كرده‌وه، قسه‌كردن له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئاشتی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هێشتا زووه و كاتی نه‌هاتووه.
به‌رپرسه سوورییه‌كه گوتووشیه‌تی، ناتوانن قسه له‌سه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه بكه‌ن یاخود ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكه‌ن تاوه‌كوو پابه‌ندیی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 1974 نه‌بێت و له ته‌واوی ناوچه‌كانی سووریا نه‌كشێته‌وه.
دووشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2025، جەدعون ساعر، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە قودس، گوتی: لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ سووریا، بەرزاییەکانی جۆلان وەک بەشێک لە ئیسرائیل دەمێنێتەوە.
لە 11ـی حوزەیران، ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمەریکی لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاوی کردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکای بۆ سووریا ئاگادار کردووەتەوە، کە ئارەزووی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا دەکات و خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەمەریکا وەک ناوبژیوانێک لەم دانوستانانەدا ڕۆڵ بگێڕێت.
هەروەها بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ماڵپەڕەکەی گوتبوو: ناتانیاهۆ، ئارەزووی دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێکی ئەمنیی نوێکراوە و کارکردن بۆ ڕێککەوتنی ئاشتیی تەواوەتی لەگەڵ سووریا دەکات.